ئەمریکا: پارەکانی ڕووسیا نادەینەوە

(0) / / ئەمەریکا / ڕووسیا ئەمریکا


Apr 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەست بە سەر پارە و سامانی هاووڵاتیانی ڕووسیا لە ئەمریکادا گیراوە و وەک بەشێک لە سزاکانی سەر ئەو وڵاتە مامەڵەی لە گەڵ دەکرێت.

جیک سالیوان ڕۆژی پێنج شەممە وتی کە واشنتن ویستی گەڕانەوەی ئەو پارانەی نییە و ئەمە بەشێکە لە سزاکانی ڕۆژئاوا لە دژی حکومەتی مۆسکۆ.

ناوبراو وتی کە ڕەنگە ئەو پارانە پەیوەندیی بە بەرپرسانی ڕووسیاوە هەبێت و وەک سزایەکی تایبەت بە شەڕی ئەو وڵاتە لە ڕووسیا ویستی گەڕاندنەوەیمان نییە./.