بۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد؟
(0) /
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک هەفتەی ڕابردوو بە بێ ئاگاداری حکومەتی ناوەندیی عێراق گەیشتە هەولێر و لە سەردانەکەیدا چەندین دۆسیەیەکی گرنگی تاوتوێ کردووە.
جوی هود چوارشەممەی ڕابردوو، 13 ی نیسان، لە کاتێکدا گەیشتە هەولێر و لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە کە حکومەتی بەغدا ئاگاداری ئەو سەردانە نەبوو و پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم هەولێری بە جێهێشت.
پێگەی میدل ئیست نیوز ڕاگەیاندووە کە کۆبوونەوەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گەڵ مەسرور بارزانی لە کەشێکی ئاڵۆزدا بەڕێوەچووە و جوی هود لە سەر چەندین دۆسیەی وەک پێویستی پاراستنی مافی پێکهاتەکان، ڕەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانانی ئەم بوارە وتووێژی توندی لە گەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەروەها لە سەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و لێک تێگەیشتنی هەولێر لە گەڵ بەغدا وتووێژ کراوە.
ئەو پێگەیە ڕایگەیاندووە کە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی دۆسیەی مەنسور بارزانی کردووە و ڕایگەیاندووە کە چەند ناوەندێکی مافەکانی مرۆڤ لە سەر ئەو دۆسیەیە کار دەکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە مەنسور بارزانی لە دۆسیەی کوژرانی کچە لوبنانییەکی تەمەن 19 ساڵە تێوەگلاوە و هەروەها چەندین دۆسیەی دیکەی هەیە./.
تێبينيێك بنێرە: