ئۆباما چۆن باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات؟

(0) / / ئەمەریکا / باراک ئۆباما


Apr 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا وتی کە پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوازێک دیزاین کراوە کە لە ئاکامدا بەکارهێنەران بەرەو هەڵە دەبەن.

باراک ئۆباما لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا ڕایگەیاند کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ لاوازکردنی دیمۆکراسی درووست کراون و پێویستە بەرپرسیاریەتی قبووڵ بکەن و چاودێری لە سەر ئەوان هەبێت.

ناوبراو وتی: کەسانێک وەک پوتین و ستیڤن بانۆن ستراتیژیستی پێشووتری کۆشکی سپی دەزانن بڕوابوونی خەڵک بۆ لاوازکردنی دامەزراوە دیمۆکراتییەکان پێویست نییە.

ئۆباما وتی کە ئەم پلاتفۆرمانە ئێمە لە نێوان درۆ و ڕاستی، هاوکاری و پێکدادان بەرەو هەڵە دەبەن.

سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا وتی کە کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت ئامانجی زیاتر لە پارە و بەرزبوونەوەی پشکی خۆیان هەبێت./.