ئۆباما هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا باراک ئۆباما غەززە ئیسرائیل


Oct 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی غەززە هۆشداریی داوەتە ئیسرائیل و ڕایگەیاندووە هەندێک لەو ڕێوشوێنانەی بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان گیراوەتەبەر، دەگاتە بەهێزکردنی پێگەی نێودەوڵەتی ئەوان و لاوازبوونی پشتیوانییەکان بۆ تەل ئەبیب.
باراک ئۆباما کە لە ساڵانی 2009 تا 2017 سەرۆک کۆماری ئەمریکا بووە، ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی حکومەتی ئیسرائیل بۆ بڕینی خۆراک، ئاو و کارەبا نەک تەنیا هەڕەشەی گەورەکردنی قەیرانی مرۆیی دەکات بەڵکوو دەبێتە هۆی کارەساتێک بۆ فەڵەستینییەکان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بڕیاری وەها دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ئیسرائیل و هەوڵە درێژخایەنەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە تێکدەدات.
ئۆباما ڕایگەیاندووە کە بڕینی ئاو و کارەبای غەززە پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ فەڵەستینییەکان زیاتر دەکات.