ژمارەی دانیشتووانی عێراق 41 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
(0) /
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ژمارەی دانیشتووان و گەشەی ساڵانەی ڕاگەیاند.
عەبدولزوهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند کە بە پێی دوایین خەمڵاندن، ژمارەی دانیشتووان گەیشتووەتە 41 ملیۆن و 150 هەزار کەس.
ناوبراو وتی کە 50.5 ی دانیشتووانی عێراق لە ڕەگەزی نێر و 49.5 ی لە ڕەگەزی مێن.
ئەو بەرپرسە عێراقییە وتی کە ڕێژەی گەشەی ساڵانە لە سەدا 2.6 بووە، ساڵی 2020 گەشەی دانیشتووان یەک ملیۆن و 258 هەزار بووە بەڵام ساڵی 2021 گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 284 هەزار.
هنداوی دواکەوتنی سەرژمێری گشتیی بۆ نەبوونی بودجە و قەیرانی کۆرۆنا گەڕاندەوە./.
تێبينيێك بنێرە: