هەرێم لە دژی پەکەکە داوایەک لە بەغدا دەکات

(0) / / كوردستان / شەنگال پەکەکە


Apr 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند کە چارەسەرکردنی دۆخی شەنگال لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە و بڕیار دراوە پەکەکە و هێزەکانی دیکە ئەو شارە چۆڵ بکەن.

عەبدولخالەق تەلعەت دۆخی ئەمنی شەنگالی بە خەراپ ناو برد و وتی کە تا هێزەکانی دیکە لەو شارە بن دۆخەکە ئاسایی نابێتەوە.

ناوبراو وتی کە بە ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال دەتوانرێت کار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بکرێت.

ئەو بەرپرسەی حکومەتی هەرێم وتی کە کۆمەڵێک هێزی چەکدار لە شەنگال بوونیان هەیە و پێویستە حکومەتی عێراق بۆ چۆڵکردنی ئەوان هێز بەکار بێنێت و ناکرێت دۆخی شەنگال بەم شێوازە بمێنێتەوە./.