ئەمریکا لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ هۆشداری بە عێراق دەدات

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا عێراق


Apr 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەر دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق هۆشداریی دا و بە بەربەستێک لە بەردەم گەشەی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا ناوی برد.

جنیفر گاویتۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و عێراق وتی کە واشنتن داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە پەلە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێدا بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە لە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ هەولێر داوای لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کردووە کە کورد بە ڕێکەوتنی ناوخۆیی پەلە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بکات.

وتیشی کە کاتی ئەوە هاتووە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق حکومەتی نوێ پێک بێنن.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتی کە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەبێتە بەربەستی گەشەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا.

جنیفر گاویتۆ وتی کە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، چارەسەرکردنی کێشەکان و هەروەها خزمەتگوزارییەکان لە عێراق دوا دەخات و ئەمەش دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و هەڕەشەی ئەمنی لە سەر عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی./.