بزانە چەندە پارەی قەرەبووکردنەوە دەدرێتە خێزانەکەی جۆرج فلۆید؟

(0) / / ئەمەریکا / جۆرج فلۆید


Mar 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەنجومەنی شاری مینیاپۆلیسی ئەمریکا بڕیاری قەرەبووکردنەوەی ئەو هاووڵاتیە ڕەشپێستەی دا کە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو لە لایەن پۆلیسێکی ئەو شارەوە کوژرا.

ئەنجومەنی شاری مینیاپۆلیس ڕەزامەندی دەربڕیوە کە وەک قەرەبووکردنەوە بڕی 27 ملیۆن دۆلار بە خێزانی جۆرج فلۆید بدرێت.

خێزانی فلۆید ڕایانگەیاندووە کە بڕیاری قەرەبووکردنەوەکە پەیامێکی بەهێزە سەبارەت بە گرنگی ژیانی ڕەشپێستەکان و پێویستی کۆتایی هێنان بە توندووتیژی و ستەمکاری پۆلیس بەرامبەر بەوانەی سپی پێست نین./.