ئەردۆغان: هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای نێودەوڵەتییە

(0) / / كوردستان / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Apr 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری تورکیا هێرش و دەسدرێژییەکانی وڵاتەکەیی بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناو برد.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی کە هێرشەکان لە دژی پەکەکە کە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بە تەواوی لە گەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان یەک دەگرێتەوە.

ناوبراو هەروەها وتی کە هێرشەکان ئەنجامی ڕێکەوتنە دووقۆڵییەکانە لە گەڵ عێراق.

ئەردۆغان وتی کە هێرشەکانی تورکیا تا کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی سنورەکان لە گەڵ عێراق بەردەوام دەبێت./.