ئەمریکا: ڕووسیا لاواز بووە
(0) /
وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی کە ڕووسیا لەوەی پێش شەڕی ئۆکرانیا دەبینرا، لاوازتر بووە.
لۆید ئۆستن وتی کە ئەمریکا گرنگی بە بەهێزکردنی سوپای ئۆکرانیا بۆ داهاتوو دەدات.
ناوبراو وتی کە هەفتەکانی داهاتوو سەبارەت بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا زۆر گرنگە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی کە نامانەوێت شەڕەکە بەرەو ناوچەکانی دیکە پەرە بستێنێت.
ئۆستن ڕایگەیاند کە ڕووسیا لەوەی پێش شەڕی ئۆکرانیا دەبینرا، لاوازتر بووە.
ناوبراو سەبارەت بە شەڕی ناوەکیش وتی کە هیچ کەسێک خوازیاری ئەو شەڕە و شەڕێک کە کەسی تێدا براوە نابێت، نییە./.
تێبينيێك بنێرە: