ئەردۆغان ئەمڕۆ سەردانی سعوودیە دەکات

(0) / / ئاسیا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Apr 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وەڵامی بانگهێشتنامەی فەرمی شای سعوودیە، سەردانی ڕیاز دەکات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەردانێکی فەرمی و دوو ڕۆژە دەگاتە سعوودیە.

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە بڕیارە لەم سەردانەدا هەر دوو لا لە سەرجەم ئاستەکاندا دەرفەتەکانی بەردەم گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕیاز – ئەنکەرە تاوتوێ بکەن.

تاوتوێکردنی گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ سعوودیە دەبێت./.