سەید حەسەن نەسروڵڵا: ڕەنگە ئێران ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل

(0) / / ئاسیا / سەید حەسەن نەسروڵڵا


Apr 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە وتاری ڕۆژی جیهانی قودس وتی کە ڕەنگە ئێران ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و ئامادەکاریش بۆ ئەو هێرشە دەکرێت.

سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕۆژی جیهانی قودسی وەک جەختکردنەوە لە سەر ماف و یاساییبوونی داواکارییەکانی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین ناو برد.

ناوبراو وتی کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ئیسرائیل بۆ بێهیواکردنی موسڵمانان و فەڵەستینییەکانە.

ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی کە ئەگەر ئێران واز لە پاڵپشتیکردنی قودس و فەڵەستین بێنێت، ئەم هەموو گەمارۆ و سزایەی نەبوو، تەنانەت سوریاش ئەگەر پاڵپشتی لە خۆڕاگریی فەڵەستین نەکات، داگیرکردنی جۆلان کۆتایی دێت.

وتیشی کە ڕەنگە ئێران ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و ئامادەکاری بۆ ئەو هێرشەش دەکرێت و بە پێی ئەو زانیارییانە بە دەستم گەیشتووە، ئێران پەیامی بۆ ئەو وڵاتانە ناردووە کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە کە هەر هێرشێک لەو وڵاتانەوە بێ وەڵام نامێنێت.

سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە عێراقیش وتی کە دەبێت ڕوبەڕوی هەر هەوڵێکی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل ببینەوە./.