یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کرا
(0) /
لێژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە سبەی یەک شەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و دووشەممە 2 – 5 – 2022 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئائینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە گوێرەی بڕیاری لێژنەی بینینی مانگ لە هەرێم، سبەی یەک شەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە.
ناوبراو وتی کە دووشەممە 2 – 5 – 2022 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: