ئەردۆغان باس لە ئاشتی دەکات

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Apr 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتی گەڕانەوەی لە سەردانەکەی بۆ سعوودیە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە سەردەمی دۆزینەوەی دۆستە نەک ئەوەی دوژمن بۆ وڵاتەکەمان بدۆزینەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە وتەی شارەزایانی کاروباری ناوچەکە، سیاسەتەکانی ئەنکەرە و ئەردۆغان هۆکاری بەشێکی گرنگی ئاڵۆزییەکانی ئێستان.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان تورکیا و سعوودیە دەسکەوتی گرنگی ئەم سەردانە دەبێت.

ناوبراو وتی کە ئەنکەرە پاڵپشتی لە بەڕێوەچوونی پێشانگای ئکسپۆ 2030 لە ڕیاز دەکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها وتی کە دەتوانین هەمان سیاسەت کە لە بەرامبەر ئیسرائیل بەکارمان هێنا لە بەرامبەر میسریش پەیرەوی بکەین./.