بارزانی دەستپێشخەرییەکی نوێ ڕادەگەێنێت

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی سەید موقتەدا سەدر شاخەوان عەبدوڵڵا


Apr 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پاش پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان دەستپێشخەری خۆی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئەم وڵاتە دەخاتەڕوو.

شاخەوان عەبدوڵڵا سەبارەت بە هاوپەیمانی سێقۆڵیی نێوان پارتی، سەدر و سوننەکانی عێراق وتی کە هەندێک دەڵێن ئەم هاوپەیمانییە تووشی کێشەی ناوخۆیی بووە، بەڵام وانییە و پەیوەندییەکانی نێوان مەسعود بارزانی و سەید موقتەدا سەدر لەوپەڕی باشیدایە.

ناوبراو وتی کە کۆبوونەوەکان بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ڕاگیراوە و لە لایەکی دیکەوە هەر کۆبوونەوەیەک بۆ میدیاکان ئاشکرا ناکرێت و هاوپەیمانی سێقۆڵی وەک خۆی ماوەتەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا وتی کە ئەمریکا هەوڵی زۆری داوە حکومەتی نوێی عێراق لە زووترین کاتدا پێک بهێندرێت بەڵام کێشە لای شێعەکانە و سەدریش لەو لایەنانەیە کە پەیوەندیی لە گەڵ ئەمریکییەکان نییە و هەر بۆیە واشنتن لەم خولەدا ڕۆڵێکی وەهای نەبووە.

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی کە مەسعود بارزانی پاڵپشتی لە یەکگرتنی لایەنە کوردییەکان لە بەغدا دەکات بەڵام نابێت لایەنێک خۆی بە سەر لایەنەکانی دیکەدا بسەپێنێت./.