ئێران لە سەر کێشەی کەم ئاوی وەڵامی عێراقی دایەوە

(0) / / ئاسیا / ئێران ئیرەج مەسجدی


May 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی ئێران لە عێراق وتی: تەنیا لە سەدا 7 ی ئاوی ڕوبارەکانی عێراق لە ئێرانەوە دێت و لە سەدا 93 ی لە وڵاتانی دیکەوەی وەک تورکیاوە دێت، ئێوە باسی ئەو لە سەدا 93 یە ناکەن و بە تەنیا ئەوەی ئێران بە گەورە پیشان دەدەن.

 ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق بە ئاماژە بە قەیرانی وشکەساڵی لە ناوچەکە و لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تۆمەتبارکردنی ئێران بە کەمکردنەوەی ئاوی ڕوبارە هاوبەشەکان، وتی کە تەنیا لە سەدا 7 ی ئاوی عێراق لە ئێرانەوە دێت و ئەو 93 ی دیکەی لە وڵاتانی وەک تورکیاوە دێت.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی دیجلە وتی کە کێشەی ئاو پەیوەندی بە یەک وڵاتەوە نییە و کێشەیەکی ناوچەییە، هەم ئاوەکانی ژێر زەوی و سەر زەوی کەمیکردووە.

مەسجدی جەختی لەوە کردەوە کە لە پرسی ئاودا ئێران هاوکاریی عێراق دەکات، وتی: ئێران هیچ کات ڕێژەی ئاوی عێراقی کەم نەکردووەتەوە و لە جێی لێدوانی نەرێنیی لایەنی عێراقی لە میدیاکانەوە دەمانەوێت لە سەر ئەم کێشەیە لە گەڵ ئێران، تورکیا و ناوچەکە بە گشتی ڕاوێژ بکرێت تا بزانن کێشەی ئاو چییە، نەک تەنیا لە سەر پرسی ئاو، بەڵکوو لە سەر خۆڵبارینەکەش دەبێت بگەینە بڕیاری هاوبەش.

باڵیۆزی ئێران وتی: بەشی هەرە زۆری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە تورکیایە، سەرچاوەکانی دیجلە و فۆرات لە تورکیایە نەک لە ئێران، لە سەدا 93 ی ئاوی عێراق لە تورکیایە، بۆ باس لەوە ناکرێت و تەنیا ئێران تۆمەتبار دەکرێت./.