نێچیرڤان بارزانی داوایەک لە یەکێتی و پارتی دەکات
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا داوای لە یەکێتی و پارتی کردووە وەک دوو هێزی سەرەکی و هەروەها لایەنەکانی دیکەی کوردستان کە ئەم جەژنە بکەنە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناوکۆکییەکان لە سەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای گەل و هەرێمی کوردستان.
ناوبراو هەروەها داوایکردووە کە یەکێتی و پارتی خۆیان لە هەڵمەت و پەلاماری میدیایی و یەکترشکاندن بپارێزن.
سەرۆکی هەرێم داوایکردووە کە ئەم جەژنە لە هەرێم و عێراق ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کردنەوەی دەرگایەکی ئاسوودەیی و ئارامی و سەقامگیری./.
تێبينيێك بنێرە: