یەکێتی ئەورووپا: شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا کاریگەریی لە سەر ئاسایشی جیهان داناوە

(0) / / ئەورووپا / یەکێتی ئەورووپا ڕووسیا ئۆکرانیا


May 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا کاریگەریی لە سەر ئاسایشی جیهان داناوە.

جۆزپ بۆڕێڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە یەکێتی ئەورووپا کار لە سەر بەشی شەشەمی سزا و گەمارۆکان دەکات کە ئامانجی ئەو سزایانەش دەرکردنی ژمارەیەکی زیاتری بانکەکانی ڕووسیایە لە سیستەمی سوئیفت و بەرەنگاربوونەوەی هاوردەی نەوتی ئەو وڵاتە.

ناوبراو وتی کە ئەم هەنگاوانە بۆ پەسەندکردن ئاراستەی پەرلەمانی ئەورووپا دەکرێت.

یەکێتی ئەورووپا بەنیازە تا کۆتایی ئەمساڵ قەدەغەی کڕینی نەوتی ڕووسیا جێبەجێ بکات.

پاش هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، یەکێتی ئەورووپا 5 بەشی سزاکانی لە دژی کەسایەتییەکان، بەرپرسان، کەرتی دارایی و وزەی ئەو وڵاتە پەسەند کردووە و جێبەجێکردنی ڕاگەیاندووە./.