واشنتن: بۆ سیناریۆی شکستی دانوستانەکان لە گەڵ ئێران ئامادەین

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ئێران ڕێکەوتنی ناوەکی


May 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خێرایی بەرنامەی ناوەکیی ئێرانی بە قبووڵنەکراو ناو برد و وتی کە ئیسرائیل لە گۆڕانکارییەکانی دانوستانەکان لە گەڵ تاران ئاگادار دەکەینەوە.

نێد پرایس ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە واشنتن بۆ سیناریۆی شکستی دانوستانەکان لە گەڵ ئێران ئامادەیە.

ناوبراو وتی کە ئێران خێرایی داوەتە بەرنامەی ناوەکی خۆی و ئەمەش بۆ ئێمە قبووڵکراو نییە.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا وتی کە واشنتن داوا دەکات لە گەڵ تاران هاوکات بگەڕێنەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی.

وتیشی کە واشنتن بۆ سیناریۆی شکستی دانوستانەکان ئامادەیە و دەبێت لە گەڵ هاوپەیمانەکانی پەنا بۆ تەکتیکی دیکە ببات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە سیاسەتی بەردەوامیی گەمارۆکانی ئەمریکا تا ئێستا یەکێک لە ڕێگرەکانی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ڤیەننای نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان بووە./.