کەسی دووەمی ڕێکخراوی بەدر لە عێراق کۆچی دوایی کرد

(0) / / ئاسیا / ڕێکخراوی بەدر


May 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

بریکاری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر و کەسی دووەمی ئەم ڕێکخراوە بە ڕووداوی هاتووچۆ لە میسانی عێراق کۆچی دوایی کرد.

عەبدولکەریم یونس ئەنساری ناسراو بە ئەبو مەریەم ئەنساری لە سەردەمی کابینەی حەیدەر عەبادی وەزیری کاروباری شارەوانییەکانی عێراق بووە. ناوبراو هەروەها ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بووە.

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆیی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەنساری دەربڕی و ناوبراوی وەک کەسایەتییەکی سیاسیی ناودار ناو برد کە ڕوبەڕوی ستەمکاری و تیرۆریزم بووەتەوە.

هەروەها مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ڕایگەیاند کە ئەنساری بوێرانە لە دژی ڕژێمی دیکتاتۆری و گرووپی تیرۆریستی داعش خەباتی کردووە./.