سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا
(0) /
ڕوانگە - لەئەنجامی شەڕوپێکدادانەکانی نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان، چەکدارێکی سوپای تورکیا کوژرا.
وەزارەتی بەرگریی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی شەڕو پێكدادانێكدا لەناوچەی ئۆپەراسیۆنی
چنگ - قفڵ، لە هەرێمی كوردستان، سەربازێكی سوپای وڵاتەكەیان لەلایەن گەریكانی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە كوژرا.
لە ماوەی ئەو دوو ساڵەی پەلامار و داگیرکاریەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، سەدان ئەفسەر سەربازی سوپای تورکیا، لە لەلایەن گەریلاكانی پەكەكەوە کوژراون و بەڵام هەمیشە تورکیا هەوڵی شاردنەوەی ژمارەی کوژراوەکان دەدات.
تێبينيێك بنێرە: