تەدروستی گەرمیان: زیاتر لە هەزار کەس سەردانی سه‌نته‌ری راهێنان و چاره‌سه‌ری ده‌روونیی گه‌رمیانیان کردووە
(0) /
ڕوانگە - بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار کەس سەردانی سه‌نته‌ری راهێنان و چاره‌سه‌ری ده‌روونیی گه‌رمیانیان کردووە.
بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، لە شەش مانگی رابردوودا هەزار و 77 کەس سەردانی سه‌نته‌ری راهێنان و چاره‌سه‌ری ده‌روونیی گه‌رمیانیان کردووە و لەو ژمارە سەردانیکارە 726 کەسیان سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی و 109 كه‌س سه‌ردانی چارەسەری ده‌روونییان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، ڕونیشیکردۆتەوە: لەو ماوەیەدا "64 كه‌یسی په‌نابردنه‌به‌ر خۆكوشتن و 42 كه‌یسی تووندوتیژیی خێزانی چارەسەر کراون."
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، ئاماژەی بەوەشکرڕووە:"125 كه‌یسی نه‌وجوانان، 7 كه‌یسی منداڵی ئۆتیزم، سێ كه‌یسی خاوه‌نپێداویستیی تایبه‌ت و یەک كه‌یسی ده‌ستدرێژی كاریان له‌سه‌ر كراوه."
تێبينيێك بنێرە: