تەدروستی گەرمیان: زیاتر لە هەزار کەس سەردانی سه‌نته‌ری راهێنان و چاره‌سه‌ری ده‌روونیی گه‌رمیانیان کردووە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان گەرمیان


4 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا  زیاتر لە هەزار کەس سەردانی سه‌نته‌ری راهێنان و چاره‌سه‌ری ده‌روونیی گه‌رمیانیان کردووە.

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، لە شەش مانگی رابردوودا هەزار و 77 کەس سەردانی سه‌نته‌ری راهێنان و چاره‌سه‌ری ده‌روونیی گه‌رمیانیان کردووە و لەو ژمارە سەردانیکارە 726 کەسیان سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی و 109 كه‌س سه‌ردانی چارەسەری ده‌روونییان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، ڕونیشیکردۆتەوە: لەو ماوەیەدا "64 كه‌یسی په‌نابردنه‌به‌ر خۆكوشتن و 42 كه‌یسی تووندوتیژیی خێزانی چارەسەر کراون."

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، ئاماژەی بەوەشکرڕووە:"125 كه‌یسی نه‌وجوانان، 7 كه‌یسی منداڵی ئۆتیزم، سێ كه‌یسی خاوه‌نپێداویستیی تایبه‌ت و یەک كه‌یسی ده‌ستدرێژی كاریان له‌سه‌ر كراوه‌."