میری قەتەر سەردانی ئێران دەکات

(0) / / ئاسیا / ئایەتووڵا ڕەئیسی


May 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئاژانسی فەرمی ئێران ڕایگەیاند کە میری قەتەر لە داهاتوویەکی نزیکدا بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی تاران دەکات.

ئاژانسی ئێرنا ڕایگەیاند کە شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی ئێران دەکات.

سەردانەکەی میری قەتەر چەندین مانگ پاش سەردانەکەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ ئەو وڵاتە دەبێت.

بڕیارە لەو سەردانەدا بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێکەوتنە سیاسی و ئابورییانەی نێوان ئێران و قەتەر بکرێت کە لە سەردانەکەی ڕەئیسی بۆ دەوحە واژۆ کراون.

هێشتا کاتی سەردانەکەی میری قەتەر بۆ تاران بە دیاریکراوی ڕانەگەێندراوە./.