نازم دەباغ: بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرام

(0) / / كوردستان / نازم دەباغ


Mar 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند کە لە سەر پولەکەی تایبەت بە سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ هەولێر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کراوە.

نازم دەباغ لە وتووێژی لە گەڵ ماڵپەڕی شارپرێس وتی کە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرام و لە لایەن بەرپرسی دۆسیەی عێراقەوە داوای ڕوونکردنەوەم لێکرا.

ناوبراو وتی کە ئەوەم بە بەرپرسانی وەزارەتی درەوەی ئێران ڕاگەیاند کە پولەکە کاری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبووە و وتەبێژی حکومەتیش بە ڕوونی ئەوەی باسکردووە.

نوێنەری حکومەتی هەرێم وتی کە بەرپرسانی ئێران ڕوونکردنەوەکەیان قبووڵ کردووە بەڵام ڕایانگەیاندووە کە ئەو کارە لە سوودی ئەمڕۆی هەرێمدا نییە.

نازم دەباغ هەروەها ڕایگەیاند کە بە لای بەرپرسانی ئێرانەوە ئەو پولە دەسدرێژی بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتەیە./.