ڕووسیا: دەتوانین لە ماوەی نیو کاتژمێردا وڵاتانی ناتۆ بڕووخێنین

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ناتۆ


May 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسمانیی ڕووسیا هۆشدارییدا کە لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوەکی، مۆسکۆ دەتوانێت لە ماوەی نیو کاتژمێردا وڵاتانی ناتۆ بڕووخێنێت.

لێدوانەکەی ئەو بەرپرسەی ڕووسیا لە کاتێکدایە کە رۆژی شەممە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ بە شێوازی ناڕاستەوخۆ داوای لە ڕووسیا کرد واز لە بژاردەی چەکی ناوەکی بێنێت.

ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ وتی کە پەیامی ئێمە ڕوونە و دەڵێین کە بەکارهێنانی چەکی ناوەکی براوەی نابێت و سەرجەم لایەنەکانی تێدا دۆڕاو دەبن./.