مەسعود بارزانی بەنیازی چییە؟
(0) /
ئەندامێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە مەسعود بارزانی دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق دەخاتەڕوو.
بەنگین ڕێکانی ڕایگەیاند کە مەسعود بارزانی هەوڵیداوە دەستپێشخەرییەکەی پێشتر ڕابگەێنێت بەڵام پێشنیارەکەی پێشووی کە لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبوسی بۆ نەجەف شکستی هێنا.
ڕێکانی ڕایگەیاند کە بارزانی لە گەڵ سەرکردە سیاسییەکانی عێراق لە سەر خەتە تا بۆچوونی هەموویان وەربگرێت و پاشان دەستپێشخەرییەکەی ئاشکرا بکات.
وتیشی کە ئەگەر ئەم هەوڵە سەر نەگرێت، ڕوون دەبێتەوە کە قەیرانی سیاسی عێراق چارەسەری نییە و دەبێت ڕێگای دیکە تاقیبکرێتەوە، بۆ نموونە، دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان کە ئەویش دیار نییە جێی ڕەزامەندی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بێت./.
تێبينيێك بنێرە: