ئەرشەد ساڵحی: ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرەو ئاڵۆزتربوون دەڕوات
(0) /
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند کە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە و بەرەو ئاڵۆزتربوون دەڕوات.
ئەرشەد ساڵحی کە هاوکات سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراقە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ڕایگەیاند حکومەتی هەرێم و ناوەند کۆتاییان بە ناکۆکییەکانی نێوانیان نەهێناوە.
ناوبراو وتی کە هەولێر و بەغدا نایانەوێت لایەنە سیاسییەکان بخەنە ناو ئەو داواکارییانەوە کە پێداگری لە سەر دەکەن./.
تێبينيێك بنێرە: