ڕووسیا: ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێکی تەواو ناوەکی لە ئارادایە

(0) / / ئەورووپا / ئۆکرانیا ڕووسیا ناتۆ


May 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا هۆشداریی دا کە پڕچەککردن و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی ئۆکرانیا لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەتوانێت مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی تەواو ناوەکیی بە دواوە بێت.

دیمێتری مێدودف بە ئاماژە بە هەوڵەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ پەرەپێدانی ئاڵۆزییەکان لە ئۆکرانیا وتی کە ئەو وڵاتانە هەوڵ دەدەن بانگەشەی ئەوە بکەن کە ڕووسیا بە هەڕەشەی ناوەکی سەرقاڵی بڵاوەپێکردنی ترس و دڵەڕاوکێیە لە جیهان.

ناوبراو وتی کە ڕۆژئاوا لە ڕێگای ئۆکرانیاوە شەڕێکی بەوەکالەتی لە دژی ڕووسیا دەستپێکردووە.

ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا بە پلانێکی ئامادەکراو، مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی ئۆکرانیا و بەکرێگیراوەکان دەکەن و بە ناردنی چەک و هەروەها نمایشە سەربازییەکانی ناتۆ لە نزیک سنورەکانی ڕووسیا، ئەگەری ڕوبەڕوبونەوەی ئاشکرا و ڕاستەوخۆی ناتۆ و ڕووسیا لە جێی شەڕی بەوەکالەت زیاتر دەکات./.