سەربەخۆکانی پەرلەمانی عێراق هەنگاوێکی گرنگیان نا

(0) / / ئاسیا / پەرلەمانی عێراق


May 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە ئەندامە سەربەخۆکان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی بۆ ڕاگەیاندنی نەخشەڕێگایەکی نوێ.

سەڵاح ئەلزینی ڕایگەیاند کە نەخشەڕێگایەکی نوێ لە لایەن ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراقەوە ئامادە کراوە و لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و پاشان ڕادەگەێندرێت.

ناوبراو وتی کە ئێمە لە بەردەم دەستپێشخەرییەکداین کە ناو هەڵناگرێت و پێوەرەکانی بۆ سەرۆکی حکومەت و کابینەکەی هەڵگرتووە، ئەگەر دەستپێشخەرییەکە قبووڵ بکرێت ناوەکان دەخەینەڕوو، هەروەها ئەو کەسانەش دەخرێنەڕوو کە پێوەرەکانیان تێدایە.

ئەلزینی وتی کە لە نێوان سەربەخۆکان لە سەر پرۆژەیەکی حکومی و نەگۆڕەکان ڕێکەوتن کراوە و پشت بە وادەیەک بۆ ڕێکخستنی پرۆژەکە نابەستین./.