میری قەتەر چۆن باسی سەردانەکەیی بۆ ئێران کردووە؟

(0) / / ئاسیا / شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی


May 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

میری قەتەر لە پاش سەردانەکەی بۆ ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە.

شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی لە کۆتایی سەردانەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی بۆ تاران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە.

ناوبراو لەو پەیامەدا سوپاسی پێشوازی گەرمی بەرپرسانی ئێرانی کرد و ڕایگەیاند کە لەو سەردانەدا ڕەهەندە جیاجیاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و دەوحە و هەروەها چۆنیەتی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تاوتوێ کراوە.

میری قەتەر لە سەردانەکەیدا بۆ ئێران لە گەڵ ڕێبەری باڵا و هەروەها سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کۆبووە./.