میری قەتەر سبەی سەردانی عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی


Jun 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە میری قەتەر سبەی پێنج شەممە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا.
ئەو سەرچاوە بە فۆرات نیوزی ڕاگەیاندووە کە شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی سبەی سەردانی بەغدا دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵا و سەرکردە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەی میری قەتەر بۆ بەغدا ڕەهەندی سیاسی و ئابوری هەیە.
پێشتریش باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندبوو کە میری قەتەر سەردانی بەغدا دەکات./.