هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بڕی هاوکارییەکانی خۆیی لە سوریا و عێراق ئاشکرا کرد
(0) /
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ یەک شەممە بڕی هاوکارییەکانی خۆیی بۆ وڵاتانی سوریا و عێراق لە سێ مانگەی یەکەمی ساڵی 2022 ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەێندراوێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا هاتووە کە لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵ، 219 ملیۆن دۆلار لە ڕێگای پلانی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکان و پێدانی کەرەستەی سەربازی، هاوکاری هاوپەیمانەکان کراوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەمریکا بۆ مەشق و ڕاهێنان و دابینکردنی چەک و کەرەستەی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ساڵی 2014 تا ئێستا زیاتر لە 8 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار هاوکاریی کردووە.
پێشتر وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، جەختیان لە سەر پاڵپشتییەکانی ئەم هاوپەیمانییە بۆ هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق بە تایبەت هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: