ڕەوتی سەدر دەبێتە ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی لە عێراق

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


May 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

 سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی ڕێکەوتن نەکراوە و یەک ڕێگا زیاتر لە بەردەمدا نەماوە و ئەوتش بوون بە ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانییە.

 سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق ڕایگەیاند کە لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی لە مێژووی عێراقدا پێک بێنێت.

ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: لەم پێناوەدا بەسراوەی لایەنە دەرەکییەکان نەبووم و شانازیم بەوە دەکرد کە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک و پێکهێنانی کابینە، ڕوو لە دادگا نەکەم.

سەدر بە ئاماژە بەوەی کە لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی سەرکەوتوو نەبووە، وتی: یەک ڕێگا زیاتر لە بەردەمدا نەماوە و ئەویش بوونە بە ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتمانی.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە ماوەی ئەم ئۆپۆزسیۆنییە کەمترە لە 30 ڕۆژ، وتی: ئەگەر لایەنەکان و فراکسیۆنەکانی دیکە، بە تایبەت ئەوانەی کە لە گەڵ ئەم ڕەوتە بوونە هاوپەیمان، بتوانن کابینە پێک بێنن کە ئامانجەکە مسۆگەر بووە، بە پێچەوانەی ئەمەش بڕیارێکی دیکە دەردەکرێت./.