پوتین: ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ بێ وەڵام ناهێڵینەوە

(0) / / ئەورووپا / ڤلادیمیر پوتین


May 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی کێشەی لە گەڵ سوید و فینلەندا نییە و بوونی ئەوان لە ناتۆ نابێتە هۆی هەڕەشەیەک بەڵام هەنگاوی وەها کاردانەوە و وەڵامی بە دواوە دەبێت.

 ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەبارەت بە پرسی ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ڕێکخراوی ناتۆ وتی کە مۆسکۆ کێشەی لە گەڵ ئەو وڵاتانە نییە و بوونی ئەوان لەو ڕێکخراوە سەربازییەی ڕۆژئاوا هەڕەشەیەک دابین ناکات بەڵام کاردانەوە و وەڵامی بە دواوە دەبێت.

ناوبراو وتی: ناتۆ پەرەی بە سیاسەتی خۆی داوە و دەیەوێت کاریگەری لە سەر سیاسەتی ناوچەکانی دیکە دابنێت، ئەمەش لە ژێر چاودێری ئێمەدایە.

پوتین سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیاش وتی: نیۆنازنییەکان ماوەیەکە لە ئۆکرانیا چالاکی دەکەن، ڕۆژئاوا هاندەری ئەم دۆخەیە و چاوی بە ڕووی تاوانەکاندا داخستووە، لە هیچ شوێنێک هێندەی ئۆکرانیا نازییەکان لە ئاستی حکومیدا چالاکی ناکەن.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە بەڵگەی ئەوەمان دەست کەوتووە کە تاقیگەی بایۆلۆژی لە خاکی ئۆکرانیا هەبووە و ئامانجی ئەمریکاش لەوە بڵاوەپێکردنی ڤایرۆسەکان بووە./.