ڕووسیا: تا ئێستا 112 سەربازمان لە سوریا کوژراوە

(0) / / ئەورووپا / مۆسکۆ


Mar 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی پەرلەمانی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2005 تا ئێستا 112 سەرباز و پلەداری ئەم وڵاتە لە سوریا کوژراون.

ئەندریە کراسۆف جێگری سەرۆکی لێژنەی بەرگری لە پەرلەمانی ڕووسیا وتی کە لەو کاتەوە کە مۆسکۆ هێزی سەربازیی ڕەوانەی سوریا کردووە، تا ئێستا 112 سەرباز و پلەدارمان لەم وڵاتەدا کوژراون.

ناوبراو وتی کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کوژرانی ئەو ژمارە سەربازەی لە سوریا پشتڕاست کردووەتەوە./.