ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق داوایەک لە لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە دەکات

(0) / / ئاسیا / ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق


May 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق جەختی لە سەر سەربەخۆیی خۆی کردەوە و داوای لە لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە کردووە ئەم ئەنجومەنە نەکەنە بەشێک لە ناکۆکی و ململانێکانی خۆیان.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند کە دەستووری ئەم وڵاتە جەختی لە سەربەخۆیی دەزگای داد کردووەتەوە و ئەنجومەنی باڵای دادوەریش بەردەام سەربەخۆیی و بێلایەنی خۆی دەپارێزێت.

ئەنجومەنەکە ڕایگەیاندووە کە لە ناکۆکییە سیاسییەکانی ئێستا پاڵپشتی لە هیچ لایەنێکی سیاسی ناکات و داوای لە لایەنە سیاسییەکانیش کردووە کە ئەنجومەنی باڵای دادوەری نەکەنە بەشێک لە ناکۆکی و ململانێکانی نێوانیان.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەگەر لایەنە سیاسییەکان ناڕەزایەتییان لە بەرامبەر بڕیارێک هەیە ڕەچاوی میکانیزمە یاساییەکان بکەن و هەوڵ نەدەن زیان بە پێگەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بگات./.