سەرۆک وەزیرانی سوید: پەکەکە بە تیرۆریست دەزانین

(0) / / ئەورووپا / ئەردۆغان سوید


May 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی سوید کە وڵاتەکەی داوای ئەندامبوون لە ڕێکخراوی سەربازیی ناتۆ دەکات، وتی کە پەکەکە بە تیرۆریست دەزانین.

ماگداڵنا ئەندرسۆن لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لە سەر هەڵوێستی سوید بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کردووەتەوە.

سەرۆک وەزیرانی سوید ڕایگەیاند کە لە وتووێژەکەی لە گەڵ ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە کە پەکەکە گرووپێکی تیرۆریستییە و دەبێت ناوی لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکاندا بێت.

ئەندرسۆن لە تویتێکدا هەروەها جەختی لە سەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ تورکیا بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کردەوە.

پێشتر تورکیا دژایەتی خۆیی بۆ ئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ڕێکخراوی ناتۆ ئاشکرا کردبوو./.