ئەدهەم بارزانی چی بە پلاسخارت وتووە؟

(0) / / كوردستان / ئەدهەم بارزانی پلاسخارت


May 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرکردەی 6 لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستان، ئەدهەم بارزانی پەیامێکی ئاراستەی جنین پلاسخارت کردووە.

ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانی کە ماوەیەکە ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەگێڕێت، داوای لە نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق کردووە کە ڕوو لە خەڵک بکات، لە بەر ئەوەی کە حیزبە سیاسییەکان لە دوایین هەڵبژاردندا تەنیا لە سەدا 30 ی دەنگی خەڵکیان بە دەست هێناوە.

لە پەیامەکەی ئەدهەم بارزانیدا هاتووە کە ئێوە داواتان کردووە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببنەوە بەڵام ئەوان بە هەموویانەوە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، نزیکەی لە سەدا 30 ی جەماوەر دەنگیان پێداون و بەشداری هەڵبژاردنەکانیان کردووە.

ئەدهم بارزانی داوایکردووە کە ڕووی پلاسخارت لە خەڵک و جەماوەرە فراوانەکە بێت کە نزیکەی لە سەدا 70 ی ئەوان بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکاندا نەکردووە تا لە گەڵ هۆکاری ئەم بێهیوایە بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ئاشنا بکرێت./.