عێراق: بوونی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل بە فەرمی بووە تاوان

(0) / / ئاسیا / عێراق ئیسرائیل


May 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانی عێراق یاسای قەدەغەکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئیسرائیل پەسەند کرد

لە دانیشتنی ئەمڕۆ پێنج شەممە 26 ی ئایاری 2022، پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگ یاسای قەدەغەکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئیسرائیل پەسەند کرد.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەندامانی پەرلەمان لە دانیشینی ئەمڕۆ 26 ی ئایاری 2022 کە بە ئامادەبوونی 275 ئەندام بەڕێوەچوو، دەنگیان بە پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل داوە.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتوو کە ئەم یاسایە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان پەسەند کراوە./.