پلاسخارت بۆچی حیزبەکانی کوردستانی لە سەر مێزی خڕ کۆکردەوە؟

(0) / / وتار / پلاسخارت هیوا سەید سەلیم


May 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

هیوا سەید سەلیم

پلاسخارت سەرۆک و نوێنەری شەش لایەنی کوردستانی لە ژوورێکی بچووک و لەسەر یەک مێزی خڕ کۆبوونەوە، مانای ئەو مێزە خڕە چیە؟ جێنین پلاسخارت باری دەروونی سەرانی کوردی خوێندۆتەوە بەوەی لە ئێستادا حساب بۆ شوێنی دانیشتنی کۆبوونەوەش دەکەن، کێ لەسەڕێ بێت و کێ لە خوارەوە لە دەستەڕاست کێ دانیشێت و لە دەستە چەپ کێی تر، بۆیە بە دانانی مێزی خڕ کۆتایی بە وەڵامی ئەو پرسیارانە هێنا.

دانانی میزی خڕ ستڕاتیژی خۆی هەیە، لە کاتێک کۆبوونەوە لەسەر مێزی خڕ ئەنجام دەدرێت کە لایەنەکانی بەشداری کۆبوونەوەکە هەموویان هاوتای یەکتر بن. دانانی مێزی خڕ بۆ کۆبوونەوەی وا هەستیار مێژوێکی کۆنی هەیە مەلیک ئەرثر مەلیکی ئیمبڕاتۆڕیای بەریتانیا یەکەمین جار مێزی خڕی بۆ لایەنە ناکۆکەکانی مەملەکەتەکی داناوە. لە مێژووی هاوچەرخیش یەکەمن جار سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ماکندۆناڵد ساڵی ١٩٣٠ بۆ لایەنە ناکۆکەکانی هیند مێزی خڕی دانا ئومێد دەکەین ئەو جۆرە دانیشتنە هەنگاوێک بێت بۆ تێکشانی غروری سیاسی./.