ڕۆیتەرز: وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە کۆنابنەوە

(0) / / ئاسیا / حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان فەیسەڵ بن فەرحان


May 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە و هاوتا ئێرانییەکەی پێشبینی نەکراوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند کە تاران و ڕیاز لە دانوستانەکانی نێوانیان بەرەوپێشچوونیان هەبووە بەڵام بە پێی پێویست نەبووە و هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵات پێشبینی نەکراوە.

لێدوانی ئەو بەرپرسەی سعوودیەش لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانە کە ڕۆژی پێنج شەممە لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس ڕایگەیاند ئامادەیە لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە وڵاتێکی سێهەم کۆببێتەوە.

ڕۆیتەرز لە سەر زاری ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئێران بیەوێت بابەتێکی زۆر هەیە کە دەکرێت لە گەڵ ئەم وڵاتە وتووێژی لە سەر بکرێت./.