عێراق یەکەم درۆنی خۆماڵیی تاقیکردەوە
(0) /
دەستەی پیشەسازی سەربازیی عێراق هەواڵی تاقیکردنەوەی یەکەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆماڵیی لە سەر ئاسمانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
دەستەی پیشەسازی سەربازیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 1 ی حوزەیرانی 2022، وەبەرهێنان و تاقیکردنەوەی یەکەم درۆنی خۆماڵیی بە ناوی " صقر واحد " و فڕینی بە سەر ئاسمانی ئەم وڵاتەدا ڕاگەیاند.
ئاژانسی فەرمی عێراق لە سەر زاری محەممەد ساحب دوڕاجی سەرۆکی ئەو دەستەیە ڕایگەیاند کە لە پیشەسازی سەربازیی عێراق لە هەر دوو بەشی درۆن و ڕۆکێتی پێشکەوتنی بەرچاو مسۆگەر بووە. درۆنەکەش دەتوانێت مەودای 30 کیلۆمەتری بە بەرزایی 4 کیلۆمەتری ببڕێت./.
تێبينيێك بنێرە: