هەرێمی کوردستان: دادگای فیدراڵی نایاساییە

(0) / / كوردستان / دادگای فیدراڵی هەرێمی کوردستان


Jun 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەنجومەنی دادوەری هەریمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دادگای فیدراڵی عێراق بە پێی دەستووری ئەم وڵاتە بوونی نییە.

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لەو بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە کە بە پێی دەستوور دەبێت پەرلەمان یاسایەک بۆ دامەزراندنی دادگای فیدراڵی پەسەند بکات بەڵام ئەم یاسایە پەسەند نەکراوە و هەر بۆیە بوونی دادگای فیدراڵی بە پێی دەستوور و یاسا نییە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەو دادگایەی لە 15 ی شوباتی 2022 بڕیاری قەدەغەکردنی هەناردەی ڕاستەوخۆی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی دەرکردووە، لە ڕووی یاساییەوە شیاو نییە و هەر بۆیە یاسای نەوت و گازی هەرێم وەک خۆی ماوەتەوە.

ئەنجومەنی دادوەری هەرێم ڕایگەیاندووە کە سەرجەم کێڵگە نەوت و گازییەکانی هەرێم پاش ئابی 2005 دەستیان بە چالاکی کردووە و هەر بۆیە حکومەتی هەولێر دەسەڵاتی تەواوی بە سەر ئەوانەوە دەبێت./.