ڕێبەر ئەحمەد: پاشگەز نابمەوە

(0) / / كوردستان / ڕێبەر ئەحمەد


Jun 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

کاندیدی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق جەختیکردەوە کە لە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بەو پۆستە بەردەوام دەبێت.

ڕێبەر ئەحمەد کە وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە پارتی سوورە لە سەر کاندیدبوونی ئەو و پۆستی سەۆرک کۆماری عێراق بە پشکی خۆی دەزانێت.

ناوبراو وتی کە " لە گەڵ یەکێتی کۆبووینەتەوە و نزیکبوونەوە هەیە بەڵام تا ئێستا باسی پۆستی سەرۆک کۆمار نەکراوە و بە هیچ شێوەیەک ڕێکەوتنێک بۆ کشانەوە و پاشگەزبوونەوەی من نەکراوە ".

کاندیدەکەی پارتی ڕایگەیاند کە پەککەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەیوەندی بە نێوماڵی شێعەوە هەیە نەک کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و پۆستی سەرۆک کۆمارەوە./.