وەزیری ناوخۆ چۆن باسی دادگاکانی کوردستان دەکات؟

(0) / / كوردستان / ڕێبەر ئەحمەد


Jun 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری ناوخۆی حکومەتى هەرێم رەخنە لەدادگاکانى کوردستان دەگرێت و رایدەگەیەنێت، دواکەوتنى دۆسییەکان لەدادگاکان لەسەر کێشەکان یەکێکە لە هۆکارەکان دەبێتە هۆی ئەوەى دروستبوونى کێشەکان.

رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، تەئکید لەسەر پەیامی سەرۆکى حکومەت دەکەینەوە کە داوا لە دادگاو دادوەرە بەرێزەکان دەکات بە ئەرکى خۆیان هەستن و هاوکار بن لەگەڵ دامودەزگاکانى هێزەکانى پۆلیس و ئاسایش ئەو کەسەى دەستگیر دەکرێت کە زوو بابەتەکەى یەکلایی بکرێتەوە ئەگەر تاوانبارە سزا بدرێت ئەگەر بێتاوانە بەپێی یاسا مامەڵەى لەگەڵ بکرێت.

وەزیرى ناوخۆ ئاماژەى بەوەشکرد، دواکەوتنى دۆسییەکان لەدادگاکان لەسەر کێشەکان یەکێکە لە هۆکارەکان دەبێتە هۆی ئەوەى کە کێشەیەکى بچوک گەورە ببن.

لەبارەى چارەسەری کێشەکان لەدەرەوەى دادگاکان وەزیرى ناوخۆ وتیشى" لەنەبوونى چارەسەری یاسایی گونجاو زۆر جار کێشەکان لە نوسینگەى کۆمەڵایەتى حزبەکان یان لەلایەن کەسایەتییە کۆمەڵایەتیەکان چارەسەر دەکرێن، بەڵام ئەمە هەر پێویستى بە چارەسەرى یاسایی هەیە، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانى بوونى کێشە کۆمەڵایەتیەکان".

هەروەها وەزیرى ناوخۆ جەختیکردەوە کە یەکێک لە هۆکارەکانى زۆربوونى کێشەى کۆمەڵایەتیەکان دادگاکان و جێبەجێکردنى بڕیارەکانى دادگایە./.