بافڵ تاڵەبانی سەردانی مەسرور بارزانیی کرد

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی مەسرور بارزانی


Jun 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

ئەمڕۆ شەممە 11 ی حوزەیران، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

لەو کۆبوونەوەدا کە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو، جەخت لە سەر گرنگی پاڵپشتی حکومەتی هەرێم و کارنامەی چاکسازیی کرا.

تاڵەبانی و بارزانی هەروەها تاوتوێی چەند کێشەیەکی هەرێمی کوردستانیان کرد کە پێویستیان بە چارەسەرە.

مەسرور بارزانی لەو کۆبوونەوەدا وتی کە حکومەتی هەرێم کارنامەیەکی چاکسازی هاوبەشی هەیە کە پەیوەندی بە لایەنە بەشداربووەکانی حکومەتەوە هەیە و بە هاوکاری و پشتیوانی هەموو لایەنێک، کار لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکە و خزمەتکردنی خەڵکی هەرێم دەکرێت.

شاندەکەی یەکێتی پاڵپشتی خۆیان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی./.