شاخەوان عەبدوڵڵا: پارتی بڕیاری کشانەوەی نەداوە

(0) / / ئاسیا / شاخەوان عەبدوڵڵا


Jun 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان هێشتا بڕیاری کشانەوەی لە پەرلەمان هاوشێوەی ڕەوتی سەدر نەداوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا وتی کە لە پاش کشانەوەی سەدرییەکان لە پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانی سێقۆڵی گۆڕانکاریی بە سەردا دێت و بەشێکی لێ دەبێتەوە.

ناوبراو وتی کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو هاوپەیمانی سیادەی سوننە و پارتی کۆببنەوە بۆ دیاریکردنی ئاراستەی کارکردنیان و بڕیاردان لەوەی کە ئایا پێکەوە بەردەوام دەبن یان هاوپەیمانییەکە هەڵبوەشێتەوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی: تا ئێستا پارتی بڕیاری کشانەوەی نەداوە و بە فەرمانی مەسعود بارزانی بۆ کشانەوە دەستبەجێ ئەو فەرمانە جێبەجێ دەکەین./.