دەستگیرکراوانی کورد لە کەرکوک ئازاد کران

(0) / / كوردستان / کەرکوک شاخەوان عەبدوڵڵا عێراق


Sep 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە 26 کەس لە گەنجە دەستگیکراوەکانی کەرکوک ئازاد کراون.
شاخەوان عەبدوڵڵا بە میدیای پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە کە لە لایەن سوپای عێراقەوە 30 گەنجی کورد دەستگیر کران و دواتریش ڕادەستی هەواڵگری کەرکوک کران کە بە هەوڵ و بە دواداچوونی ئێمە 26 کەس لەوان شەوی ڕابردوو ئازاد بوون و بۆ ناو کەسوکار و خێزانەکانیان گەڕاونەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەوڵ دەدەین ئەوانەی دیکەش ئازاد بکەین و ئازادکردنی ئەو 26 کەسە لە سەر ڕاسپاردەی ئێمە بووە.