چاوپێکەوتنی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا و مەسعود بارزانی

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی ئەلینا ڕۆمانۆسکی


Jun 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

چاوپێکەوتنی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق و سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.

ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق، ڕۆژی پێنج شەممە 16 ی حوزەیران، لە سەڵاحەدین لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووە.

باڵیۆزی ئەمریکا ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی درێژە بە هاوکارییەکانی بۆ هەرێم دەدات.

مەسعود بارزانیش لەو چاوپێکەوتنەدا بۆچوونی خۆیی لە سەر گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ڕێگاکانی دەربازبوون لەم قەیرانەی ئێستا خستەڕوو.

ڕۆمانۆسکی هەروەها لە چاوپێکەوتنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدای تاوتوێ کرد.

مەسرور بارزانی لەو چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند کە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەنیا لە سەر نەوت و بودجە نییە./.